پەكەكە و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كۆبوونەوە
پاش نیوەرۆی ئەمرۆ نوێنەرانی پارتی كرێكارانی كوردستانو حیزبی دیموكراتی كوردستان بە سەرپەرشتی وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەو تا گەیشتنی ئەم هەواڵە كۆبوونەوەكە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەكان لەكۆبوونەوەكەدا دمهات عەگید، نوێنەری پەكەكە لە هەرێمی كوردستانو محەمەد ئەمین پێنجوێنی، كەسایەتی نزیك لە پەكەكە بە نوێنەرایەتی پەكەكە بەشدارن. هەروەها حەسەن شەرەفی ئەندامی سەركردایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانو ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركرایەتی ئەو حیزبە لەلایەن ئەو حیزبەوە بەشداری كۆبوونەوەكەن.
هەروەها لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە هەریەك لە كەریم سنجاریو عەدنانی حەمەی مینا سەرپەرشتی كۆبوونەوەكە دەكەن.
كۆبوونەوەكە كاتژمێر نزیك 1ی پاشنیوەرۆ دەستی پێكردوەو تا گەیشتنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.
PM:03:58:27/05/2015