چەکدارانی داعش زنجیرەیەک تەقینەوەی خۆکۆوژی لە پارێزگای ئەنبار ئەنجام داو بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان ١٧ سەرباز کوژراون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە فیرقەی یەک لە سووپای عێراق بە ئاژانسەکانی راگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ ٥/٢٧ سێ چەکداری خۆکوژ بە ئۆتۆمبیلی مین رێژەوە هێرشیان کردۆتە سەر بارەگای هێزەکانی مغاویر بەدووری ٥ کم لە رۆژهەڵاتی فەلوجەوە ١٧ سەرباز گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی ترەوە چەکدارانی داعش بەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی فراوانیان کردۆتە سەر قەزای ( گرمە) کە ٥٠ کم لە رۆژئاوای بەغداوە دوورە، لەو هێرشەدا داعش گەیشتۆتە ( نازم سەرسار) و چەندین شەڕی قورس لەنێوان هەر دوولادا روویداوە.
ئاژانسی ئەسۆشتێد پریس بڵاویکردەوە کە چەکدارانی داعش سوودی لەو خۆڵبارینەی دوێنێ و ئەمڕۆی ناوچەکانی ناوەراست و باشور وەرگرتووەو لەچەندین شوێن هێرشی بەرفراونی ئەنجام داوە، ئەو هێرشانەی داعش هەموویان دوای چەند کاتژمێرێک لەدەستپێکردنی هێرشی سووپای عێراق بوو بۆ رزگارکردنی ئەنبار.