سپی زانیاری ورد لەسەر شەڕەکەی گەریلاو سووپای ئێران بڵاو دەکاتەوە

هەرچەندە دوێنێ فوراتنیوز ئاژانسی پارتی کرێکارانی کوردستان رەتیکردەوە کە شەڕ بووبێت لەناو خاکی ئێران بەرامبەر ناحیەی بەمۆی باشوری کوردستان، بەڵام سەرچاوەکانی سپی بوونی ئەو شەڕە پشتڕاستدەکەنەوە.

دوێنێ ٥/٢٧یەکینیەکانی پاراستنی رۆژهەڵات لە بەشی فارسی ئاژانسی فوراتنیوز روونکردنەوەیان لەسەر هەواڵەکەی سپی میدیا بڵاوکردەوەو ئەو هەواڵەیان بەناڕاست ناوزەد کرد، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەو شەڕە روویداوەو ٤ گەریلاو دوو پاسداری ئێران کوژراون و تا ئێستا چارەنووسی دوو گەریلای تریش نادیارە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی ژمارەیەک گەریلای یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵات لەناو باخێکی سەر بە ناحیەی تازابات و بەدیاریکراوی لەناوچەی سەلاسی و باوەجانی، خۆیان حەشارداوە دواتر شوێنەکەیان ئاشکرا دەبێت، شەوی ٢٤-٢٤/٥ هێزێکی نیزامی ئێران هێرش دەکەنە سەریان لەنزیک کانییەک لەنێو باخێکدا.

گەریلاکان لێیان دێنە دەستو تەقەیەکی زۆر دەکرێت، لەئەنجامی ئەو شەڕە ٤ گەریلا شەهید دەبن و دوو پاسداریش دەکوژرێن، دوو گەریلای تریش چارەنووسیان نادیارە.

ئەو ناوچەی شەڕەکەی تێدابووە دەکوێتە ناو خاکی ئێرانەوە، بەرامبەر ناحیەی بەمۆی باشوری کوردستانە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی بۆ رۆژی دوای سووپای پاسدارانی ئێران دێنە سەر سنور و دەچنە ئەو جێگایانەی کە رێگای قاچاخچین و لەوێ هاوڵاتیەکی باشوری کوردستان دەگرن و زۆر ئازاری دەدەن، بەڵام دواتر ئازادی دەکەن.
 
  



AM:09:06:28/05/2015