یه‌په‌گه ئاماری شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی 15 ڕۆژی ڕابردووی بڵاوكرده‌وه
یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل، ئاماری شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی 15 ی ڕۆژی ڕابردووی له كانتۆنی جزیره، بڵاوكرده‌وه، به‌پێی ئاماره‌كانی یه‌په‌گه، شارۆچكه‌ی مه‌بروكای سه‌ر به شاری سه‌رێكانی و 221 گوند له تیرۆریستانی داعش، پاك .
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، رێدور خه‌لیل وته‌بێژی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ( یه‌په‌گه)و هه‌ورۆ كینۆ گابرییه‌ل, فه‌رمانده‌ی له‌شكری سوریانیان له تلته‌مر, ئاماری شه‌ڕ‌و پێكدادانه‌كانی 15ی ڕۆژی ڕابردوویان له دژی تیرۆریستانی داعش ئاشكرا كرد.
له لێدوانه‌كانیاندا ڕایانگه‌یاند: له له‌و ماوه‌یه‌دا به ڕزگاركردنی چیای عه‌بدولعه‌زیز، ته‌واوی كانتۆنی جزیره له تیرۆریستانی داعش، پاك كرایه‌وه‌و تیرۆریستان له خاكی كوردستان دوور خرانه‌وه‌و ئێستا شه‌ڕ له ناوچه‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ك ئاماری شه‌ڕی 15 رۆژی رابردویان ئاشكرا كرد‌و وتیان: له‌و ماوه‌یه‌دا، هه‌زا‌و 100 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌و 221 گوند له تیرۆریستان پاك كراونه‌ته‌وه‌و 532 تیرۆریستی داعش‌یش كوژراون كه نزیكه‌ی 150 ته‌رمیان له‌به‌رده‌ستی شه‌ڕڤاناندان‌و زیاتر له 50 ئۆتۆمبێلیشیان تێكشكێنروان.
له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، ڕاشیانگه‌یاند: له ماوه‌ی ئه‌و 15 ڕۆژه‌دا، 46 شه‌ڕڤانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه شه‌هید بوون.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژی چوارشه‌ممه، یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل ( یه‌په‌گه)، شارۆچكه‌ی مه‌بروكای سه‌ر به شاری سه‌رێكانییان له خۆرئاوای كوردستان، به‌ته‌واوی له تیرۆریستانی داعش، پاككرده‌وه.
PM:01:53:28/05/2015