وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر دوو منداڵه‌كه هاته ده‌نگ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر فرێدانی منداڵێك له‌هه‌ولێر‌و له‌دایكبونی منداڵێكی تر له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌سه‌ید سادق، دوو لیژنه پێكده‌هێنێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
له‌رووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی ناخۆشدا له‌نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌قه‌زای سه‌یدسادق كه دایكێكی ئاواره‌ی دووگیان پێشوازی لێنه‌كراوه‌و به‌خراپی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كراوه له‌كاتی منداڵبوندا، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و رووداوه بێ ده‌نگ نابین و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێناوه به‌نوێنه‌رایه‌تی داواكاری گشتی بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رووداوه‌و سزادانی توندی كه‌سانی كه‌مته‌رخه‌م له‌و رووداوه.
هاوكات رایده‌گه‌یه‌نین كه‌چه‌ندین جار له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی و رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستخۆشی له‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه‌و ئه‌و خزمه‌ته ته‌ندروستیانه‌ی له‌هه‌رێم پێشكه‌ش به‌ئاواره‌كان ده‌كرێن به‌زۆرباش وه‌سفكراوه و ده‌ستخۆشی له‌پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هه‌رێم كراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌قورسه‌ی كه‌سه‌ره‌رای هاتنی یه‌ك ملیۆن و نیو ئاواره و به‌رده‌وامی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕه‌كانی دژی تیرۆر، به‌ڵام به‌ته‌واوی پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی بواری ته‌ندروستی دابینكراوه بۆ ئاواره‌كان و بایه‌خی ته‌واویان پێدراوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خزمه‌تكردنی ته‌ندروستی ئاواره‌كان و پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی كه‌له‌توانایدابێت بۆ ئاواره‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت و له‌و ئه‌ركه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها زۆر به‌رداخه‌وه دوێنی له‌هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن وێنه‌ی منداڵێكی تازه‌بووی هه‌ڵگیراوه دوای گه‌یشتنی به‌نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبون له‌هه‌ولێر بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو نامرۆڤانه، به‌داخه‌وه كه‌به‌م شێوه‌یه له‌سه‌رجه‌سته‌ی منداڵه‌كه نوسراوه ئه‌مه دووره له‌رێنمایه‌كانی ته‌ندروستی و كارێكی كه‌سیه له‌لایه‌ن كارمه‌نداێكه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئه‌مڕۆ لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌مان پێكهێناوه كه‌نوێنه‌ری داواكاری گشتی تیدایه بۆلێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه له‌م بابه‌ته ئه‌و سه‌رپێچیه قبوڵ ناكه‌ین و سزای ئه‌وكه‌سه ده‌ده‌ین كه‌ئه‌وكاره‌ی ئه‌نجامداوه هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نین كه‌نه‌ده‌بوایه ئه‌و وێنه‌یه به‌م شێوازه له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بڵاوبكرابوایه‌وه، بۆ له‌به‌رچاوگرتنی لایه‌نی مرۆیی، چونكه ئه‌و ره‌فتاره له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی كاری پزیشكی وخزمه‌ته‌كانی ته‌ندروستی یه‌ك ناگرێته‌وه و ره‌فتارێكی كه‌سی نامرۆڤانه‌یه.
به‌ڵكو ده‌بوایه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌و راگه‌یاندنكارانه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی لێ ئاگاداربكرابوایه‌وه بۆ راگرتنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌و سه‌رپێچیه و لێكۆڵینه‌وه كردن له‌و رووداوه و سزادانی ئه‌وكه‌سه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
28-5-2015
PM:02:00:28/05/2015