بلآوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک لەسەر ئەنفال نوسەرێک دەداتە دادگا
وەزارەتی شەهیدانو ئەنفالکراون لەسەر بڵاوکردنەوەی بەڵگەنامەیەک لەسەر ئەو 18 کچەی کە ئەنفالکراونو دواتر بە میسر فرۆشراون، نوسەرێک دەدات بە دادگا.
بەگوێرەی بریاری دادگا ئەو نوسەرە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەکراوە بە گورەی مادەی (248/ی.س) بە تۆمەتی ئەوەی " بەڵگەنامەکە تەزویرە" و ئەونوسەرەش جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەڵگە نامەکە راستەو لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە دەکرداوە.
عەبدوڵا کەریم، سەبارەت بەو تۆمەتەی ئاراستەیکراوە لەلێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا رایگەیاند "من وەک کەسێکی خۆبەخشو بە دڵسۆزی خۆم بەدواداچونم بۆ پرسی ئەنفالکردوەو بۆ یەکەمجار ئەو بەڵگەنامەیەی کە باس لە فرۆشتنی 18 کچە کوردەکە دەکات بە میسر من بڵاومکردەوە، بەڵام وەزارەتی شەهیدان داوایی یاسایان لەسەر تۆمارکردووم".
ئەو نوسەرە جەخت لەوەشدەکاتەوە کە چەند بەڵگەیەکی دیکەی لایەو هاوشێوەی ئەوەی لەلایەو هەمان ئیمزاو مۆری پێوەیەو وتی "من بەدواداچوونم بۆ ئەو بەڵگەنامانە کردبوو، دڵنیام کە راستنو بەڵگەکانم لەبەردەم دادگادا دەخەمە روو".
لە ماوەی رابردوودا، وەزارەتی شەهیدان لیژنەیەکی پێکهێنا بۆ بەدواداچون بۆ ئەو پرسەو رایانگەیاند کە ئەو زانیاریانە دورە لە راستیەوەو هیچ کچێکی کورد بە میسر نەفرۆشراوە.
PM:04:23:28/05/2015