پێشمه‌رگه‌ی کۆن‌و که‌مئه‌ندام‌و رێکخستنه دێرینه‌کانی یه‌کێتی مانده‌گرن و هه‌ڕه‌شه له‌هه‌ر هه‌ردوو جیگه‌ره‌که‌ی سکرتێرو هێرۆ ئیبراهیم ده‌که‌ن، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر کۆنه‌بنه‌وه بۆ چاره‌سه‌کردنی کێشه‌کان ئه‌وا ناچارده‌بین شێوازی تر بگرینه به‌ر.( به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه ئاشکرا بکه‌ن ).
رۆژی 5/27 مانگ پێشمه‌رگه دێرینه‌کان و پێشمه‌رگه‌ی که‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌رو رێکخستنه دێرینه‌کانی یه‌کێتی له‌به‌رده‌م بینایه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌یان له‌سلێمانی ده‌ستیان به مانگرتن کرد.
له یاداشتیکدا که بۆ هێیرۆ ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و هه‌ردوو جێگره‌که کۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵحیان ناردووه چوار داواکارییان خستۆته به‌رده‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌و ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌که‌ن شێوازی تر ده‌گرینه به‌ر".
له یاداشته‌که‌دا که دانه‌یه‌کی ده‌ست سپی که‌وتووه، ئاماژه بۆ دوو یاداشتی پێشوویان ده‌که‌ن که له 3/8 و 5/4 ئه‌مساڵدا ئاراسته‌ی ئه‌و سێ به‌رپرسه‌یان کردووه‌و پاش چه‌ندین کۆبوونه‌وه نه‌گه‌یشتوونته هیچ ئه‌نجامێک.
داواکارییه‌کانی ئه‌و سێ رێکخستنه‌ی یه‌کێتی له‌م خاڵانه‌دا کۆده‌بێته‌وه: پێکهێنانی ناوه‌ندێکی بڕیار له‌یه‌کێتیدا، یه‌کخستنی وتار‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن، کۆکردنه‌وه‌ی دارایی یه‌کێتی له‌مه‌کته‌بی داراییدا، به‌ستنی کۆنگره.
له 5/27 ئه‌و سێ رێکخراوه‌ی یه‌کێتی ده‌ستیان به‌مانگرتن کردووه له‌به‌رده‌م بیانیه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی له‌سلێمانی و تا ئێستا به‌رده‌وامن.