بەوێنە...ریهانا بەم جلانەوە دەچێت بۆ یانەی شەوانە

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی ریهانا لە نوێترین دەركەوتنیدا بەجلێكی سەیرەوە دەردەكەوێت.

كامێرای پاپاراتزییەكان چەند وێنەیەكی ریهانایان گرتووە لەكاتی ڕۆشتنی بۆ یەكێك لە یانە شەوانییەكانی نیویۆرك، بە مەبەستی كات بەسەر بردن، وێنەكانشی لە زۆرێك لە میدیاكانی جیهاندا بڵاوكراوەتەوە.

ریهانا بە جلێكی سەیروە دەردەكەوێت كە كۆمەڵێك وشەی ئینگلیزی بە قەبارەی گەورە لەسەر نوسراوە.

لەبەشی پێشەوەی جلەكانی ئەو ئەستێرەیە نوسراوە "ناتوانیت ببیتە خاوەنم"، لەبەشی پشتەوەشی نوسراوە "هەرگیز لێتناترسم"، ئەمەش وای كردوە زۆرێك لە میدیاكان جلەكانی بە یەكێك لە سەیرترین جلەكان ناوببەن.

لەلایەكی دیكەوە ریهانا بووەتە یەكێك لەو ئەستێرانە ڕیكلام بۆ ماركەی بەناوبانگی (Dior) و لەماوەی ڕابردوودا یەكەم كاری ڕیكلامی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایەدا بڵاوكرایەوە.









PM:02:30:02/06/2015