سەرەڕای ناڕەزایی ئیسلامییەكان پەرلەمان پرۆژەكەی پەسەند كرد
كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رده‌وامه‌و تا ئێستاش پێنج ماده له‌پرۆژه‌یاسای ڕاكێشانی مایه له‌ڕێگه‌ی قه‌رزكردن بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند كرا.
(هیڤا حاجی) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری په‌رله‌مان له‌هۆڵی په‌رله‌مانه‌وه به NNA ی ڕاگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی گفتوگۆكردن‌و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای ڕاكێشانی مایه له‌ڕێگه‌ی قه‌رزكردن به‌رده‌وامه‌و چه‌ندین ماده‌ی په‌سه‌ند كراوه، وتیشی:"له‌كۆی (13) ماده، تا ئێستا پێنج ماده‌ی پرۆژه‌یاساكه په‌سه‌ند كراوه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و مادانه‌ی په‌سه‌ندكراون، حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت پێنج ملیار دۆلار قه‌رز بكات‌و قه‌رزه‌كه‌ش له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌بێت كه پێكهاتوه له(سه‌رۆكی حكومهتو جێگره‌كه‌ی، وه‌زیری دارایی‌و هه‌ر وه‌زیرێكی تر)، به‌مه‌به‌ستی ڕاكێشانی مایه‌و قه‌رزو ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی ڕاكێشانی قه‌رزه‌كه.
PM:05:57:02/06/2015