بەپەلە..رۆیتەرز: هەرێم ناردنی نەوتی لە رێگەی سۆمۆوە راگرت

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی رۆیتەرز، حكومەتی هەرێمی كوردستان ناردنی نەوتی لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە راگرت.( واتە چیتر حکومەتی هەرێم نەوت لەرێگای بەغداوە نافرۆشێت).


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند حكومەتی هەرێمی كوردستان هەناردەكردنی نەوتی لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە راگرت (چیتر هەرێم لە رێگەی بەغداوە نەوت نافرۆشێت) لەبەر ئەوەی بەغدا بودجەی تەواوی چەند مانگی رابردووی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە.

بەپێی زانیارییەكان دوامۆڵەتی هەرێم بۆ بەغدا رۆژی 1/6/2015 بووە كە وادیارە حكومەتی هەرێم بڕیاری راگرتنی ناردنی نەوتی لە رێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە داوە.


كۆمپانیای سۆمۆ تاكە كۆمپانیای فرۆشتنی نەوتی عێراق لە بازاڕەكانی جیهاندا.


تا ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمبارەوە هیچ روونكردنەوەیەكی بڵاونەكردوتەوە.



PM:12:24:03/06/2015