حکومه‌تی هه‌رێم وه‌ڵامی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌داته‌وه‌و ئه‌و بڕه پارانه ئاشکرا ده‌کات له‌مانگی 11و 12 ی 2014 ه‌وه تا مانگی 4 ناردوونی بۆ هه‌رێمی کوردستان.
سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر عه‌بادی له وتارێکیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که له‌مانگی 11 ی 2014 ه‌وه هه‌موو مانگێک پاره‌ی ته‌واویان ناردووه بۆ هه‌رێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هات ده‌نگ و به‌ژماره وه‌ڵای ئه‌و لێدوانه‌ی دایه‌وه.
له راگه‌یاند‌نێک‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا هاتووه : له چه‌ند لێدوانێكیدا حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌یه‌وێت وا له مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بگه‌یه‌نێت كه حكوومه‌تی فیدراڵ مووچه‌كانیانی ناردووه، به‌ڵام ئه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ڕێگره له‌وه‌ی ئه‌وان مووچه‌كانی خۆیان وه‌ربگرن.
حکومه‌تی هه‌رێم ژماره‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن له وه‌ڵامدانه‌وه‌که‌دا ده‌لێن: به هه‌ردوو مانگی 11 و 12 ی ساڵی 2014، ته‌نها یه‌ك ملیار دۆلاریان ناردووه، له كاتێكدا وا بڕیار بوو كه بۆ هه‌ر مانگێك له مانگه‌كانی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2014 بڕی (پێنج سه‌د ملیۆن دۆلار) ڕه‌وانه بكه‌ن، بۆ مانگی 1ی ساڵی 2015 ته‌نها بڕی 250 ملیار دینار، بۆ مانگی 2 ته‌نها بڕی 491 ملیار دینار، بۆ مانگی 3 ته‌نها بڕی 527 ملیار دیناریان ڕه‌وانه كردووه و له مانگی 4یشدا ته‌نها بڕی 488 ملیار دیناریان ناردووه، ئه‌ویش دوای بڕینی 10%ه.
له‌لایه‌کی تره‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژاسنی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویکرده‌وه هه‌رێم ناردنی نه‌وتی له‌ڕێگای سۆمۆوه راگرتووه، به‌ڵام دواتر ئاشتی تاڵه‌بانی ئه‌و هه‌واڵه‌ی به‌درۆخسته‌وه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌رێم به‌رده‌وامه له ناردنی نه‌وت له رێگای سۆمۆوه.