سه‌رچاوه‌یه‌کی به‌رپرس له‌حکومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر به‌غدا ناهه‌قی نه‌کات له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌بێت بڕی 945 ملیار دینار بنێرێت بۆ هه‌رێم.
ئه‌و سه‌رچاوه به‌رپرسه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد ئه‌گه‌ر به‌داتای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش هه‌ژماری ناردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌رێگای سۆمۆوه بکه‌ین،" هه‌رێمی کوردستان له‌مانگی 5 دا 13 ملیۆن و 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده کردووه له‌رێگای کۆمپانیای سۆموه فرۆشراوه".
ئه‌و به‌رپرسه درێژه‌ی به‌قسه‌کانی دا‌و وتی " ئه‌و بڕه نه‌وته به‌رامبه‌ر نرخی یه‌ک به‌رمیل ئه‌گه‌ر به 54 دۆلاریش هه‌ژمار بکرێت، ئه‌وا ده‌کاته 945 ملیار دیناری عێراقی که نزیکه‌ی 722 ملیۆن دۆلار ده‌کات.
به‌پێی زانیارییه‌کانی ئه‌و به‌رپرسه که له‌نوێنه‌رانی کورده‌وه له‌به‌غدا وه‌ریگرتووه، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی به‌غدا به‌نیازه بینێریت ته‌نها 750 ملیار دیناری عێراقییه که‌ئه‌مه‌ش نزیکه‌ی 195 ملیار دینار که‌متر ده‌کات له نرخی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ناردوویه‌تی له‌م مانگه‌دا.
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی حکومه‌تی هه‌ریم ئه‌گه‌ر له‌م مانگه‌دا به‌غدا 750 ملیار دینار بنێرێت، به‌رپرسه باڵاکه‌ی هه‌رێم وتی: ئه‌وه قابیلی قبوڵ نییه وه‌ک مانگی رابردوو به‌غدا پاره‌مان لێببڕێت، ئێمه ئه‌و ده‌مه کۆمه‌ڵێک کۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری که" په‌یوه‌ندی به‌ژماره‌وه هه‌بێت" له‌گه‌ڵ چه‌ند کۆبوونه‌وه‌ی سیاسی ده‌که‌ین و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه هه‌موو هه‌نگاوه‌کانمان به‌گفتوگۆو بێ هه‌ڵچوونی سیاسی و میدیای له‌گه‌ڵ به‌غدادا ده‌نێین.