سلێمانی پلاتفۆرمی پارێزگاکانی عێراق ساز دەکات

ئەوەی سیاسییەکان لەعێراقدانەیانتوانی بیکەن، پارێزگای سلێمانی دەیەوێت لەرێگای ئابوری‌و کەلتوریەوە بیکات و بۆ ئەم مەبەستەش پلاتفۆرمێک بۆ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق سازدەکات.

هونەر تۆفیق راوێژکاری راگەیاندنی پارێزگاری سلێمانی بە سپی راگەیاند: بە بەشداری سەرجەم پارێزگارەکانی عێراق لە ٦/٨-٦ لە سلێمانی پلاتفۆرمی پارێزگاکانی عێراق ساز دەکات.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد سەرجەم پانێڵەکان لە ئۆتێل گراند ملینۆم سازدەکرێت و ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ئەو پالاتفۆرمە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری ساز دەکرێت.

هونەر تۆیق وتیشی: وا بڕیارە سەرۆکی حکومەتی هەرێم نێچیرڤان بارزانی و جێگری سەرۆک کۆماری عێراق ئوسامە نجێفی بەشداری پلاتفۆرمەکە بکەن.

راوێژکارەکەی پارێزگار باسی لەئامانجی پلاتفۆرمەکە کردو وتی: مەبەست لەو چالاکییە بۆ دروستکردنی رایاڵەی نێوان پارێزگاکانە لەبواری ئابوری و کەلتووری و تواناو پسپۆری نێوان پارێزگاکانی عێراقدایە.

ئەمە یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان جۆرە کۆبوونەوەیەکی لەم شێوەیە لە نێوان پارێزگاکانی عێراق بە هەرێمیشەوە سازبکرێت.    



PM:12:07:06/06/2015