خواردنی لیمۆ چیت لێدەكات؟

چەند پسپۆڕێكی كۆمەڵەی‌ دڵی‌ ئەمریكییەوە بۆیان دەركەوتووە زۆر خواردنی‌ لیمۆ لەلایەن ژنانەوە ئەگەری‌ تووشبوونیان بەشێرپەنجەی‌ مێشك و چەند كێشەیەكی دیكەی تەندروستی كەمدەكاتەوە.

بەڕای پسپۆڕەكان ئەو ژنانەی‌ زیاتر لەگەڵ ژەمە خۆراكەكانیاندا لیمۆ دەخۆن ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی مێشك بە رێژەی‌ %19 كەمترە بە بەراورد بەو ژنانەی كەمتر لیمۆ دەخۆن.

بەپێی توێژینەوە لیمۆ برێكی‌ زۆر ڤیتامین سی‌ لەپێكهاتەكەیدایە تێدایە كە یارمەتیدەرە لە بەرنگاربوونەوەی‌ جەڵتەی مێشك ئەمە جگە لەوەی ئەگەری‌ تووشبون بە نەخۆشی‌ شێرپەنجە كەمدەكاتەوە، هەروەها سنور بۆ گرفتی‌ قەڵەوی‌ دادەنێت‌و ڕێگری دەكات‌ لە توشبوون بە  بە نەخۆشییەكانی‌ دڵ و شەكرە و بەرزی فشاری خوێن.



PM:01:32:06/06/2015