بارزانی ئیدانەی تەقینەوەكانی شاری ئامەد دەكات

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات بارزانی ئیدانەی تەقینەوەكانی ئادە دەكات‌و هیواش دەخوازێت هەڵبژاردنەكان لە هێمنی‌و ئارامی بەرێوەبچێت.

 دەقی راگەیەندراوەکە:

بەداخەوە ڕۆژی هەینی 5ـی 6ـی 2015 لە گردبوونەوەیەكی جەماوەریی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری ئامەد دوو تەقینەوە ڕووی دا و بووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەك هاووڵاتی و دروستبوونی نیگەرانی و دڵەڕاوكێی هاووڵاتیان.

 بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو تەقینەوانە دەكات و ئومێدی ئەوە دەخوازێ هەڵبژاردنەكانی توركیا لە بەرژەوەندیی گەلانی توركیا بە ئەنجام بگات.
هەروەها بەڕێزیان هیواخوازە هەڵبژاردنەكان لە هێمنی و ئارامی و لە كەشێكی دیموكراسیانە بەڕێوە بچێت و دواجار خزمەتی پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و سەقامگیری بكات.

 
د. ئومێد سەباح
گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

6ـی 6ـی 2015



PM:03:06:06/06/2015