روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌سه‌ر سزای كارمه‌نده‌كانی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه ده‌داته‌وه كه گوایه سزای هیچ كارمه‌ندو فه‌رمانبه‌رو پزیشكێك نه‌دراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه ته‌نها له‌ساڵی رابردوودا زیاتر له 60 كارمه‌ند سزا دراون.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
له‌كاتێدا به‌داخه‌وه هه‌ندێك له‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه له‌رێگه‌ی هه‌ندێك میوان كه میواندارییان ده‌كه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌تاوه‌كو ئێستا كه‌سی سزانه‌داوه, لێپرسینه‌وه‌ی نی یه له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ڕه‌رای ده‌ست خۆشی وسوپاسمان بۆپزیشكان وكارمه‌ندانی دڵسۆز كه سه‌ڕه‌رای دواكه‌وتنی موچه و نه‌مانی هه‌ندێك له‌هاندان به‌رامبه‌ر به‌ئه‌ركه‌كانیان به‌ڵام بوێر و خۆڕاگرانه ئه‌ركه‌كانیان له نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستیه‌كان و به‌ره‌كانی جه‌نگ هه‌روه‌ها له‌خزمه‌تی ئاواره‌كان به‌رده‌وام بوون بۆیه به هه‌زاران سوپاس و پێزانینمان پێداون به‌رامبه‌ر ئه‌و دڵسۆزیی یه‌یان, هه‌روه‌ها به‌شایه‌دی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی(WHO)ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان وپزیشكان وكارمه‌ندان به باشترین شێوه خزمه‌تی ئاواره‌كانیان كردووه و به‌شێوازێكی زانستیانه مامه‌ڵه‌ی دروستیان كردووه, وه‌رێگه‌یان گرتووه له‌سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشیه درمیه‌كان له‌نێوئاواره‌كان هه‌رچه‌نده مه‌ترسیه‌كه گه‌وره‌بووه وه‌ك پێشگری له‌بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی ئیفلیجی منداڵان و كولێرا و سورێژه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا به‌پێویستی ده‌زانین هه‌ندێك داتا بڵاوبكه‌ینه‌وه كه به‌ته‌نها هی ساڵی (2014)یه كه‌تیایدازیاتر له(160)لیژنه‌ی لێكۆلێنه‌وه پێك هاتووه‌له‌وه‌زاره‌ت و ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی تركه نوێنه‌ری داواكاری گشتی تیایاندا ئه‌ندام بووه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بووه: كۆی گشتی ئه‌وپزیشك وكارمه‌ندی ته‌ندروستی وكارمه‌ندی كارگێریانه‌ی دراونه‌ته دادگا ژماره‌یان(39) فه‌رمانبه‌ره, هه‌روه‌ها كۆی گشتی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه سزا دراون (67) فه‌رمانبه‌ره له پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی و كارمه‌ندی كارگێری.له‌گه‌ڵ داخستنی دۆسیه‌ی(12)لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه به‌هۆكاری یاسایی دوای لێكۆڵینه‌وه,هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها كۆمپانیای ده‌رمان دراونه‌ته‌دادگاو رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵدا گیراوه‌ته به‌ر,وه چه‌نده‌ها نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و سه‌نته‌ری ئه‌هلی سزادراون هه‌ندێكیان دراونه‌ته دادگا. هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ردوام ده‌بین له‌ئه‌ركه‌كانمان له‌به‌دواداچوونی كاره‌كان و لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه وده‌ست خۆشی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یڕه‌وكردنی ده‌ست خۆشی وسزا. دووباره ده‌ست خۆشی له‌سه‌رجه‌م پزیشكان و كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان ده‌كه‌ین.
PM:04:53:07/06/2015