بەحرەین: تۆڕێكی تیرۆریستی ئێرانی دەستگیركران

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند كە ژمارەیەك كەسیان بە تۆمەتی تەقینەوەكانی ئەم دواییەی وڵاتەكەیان دەستگیركردوە كە سەر بە ئێرانن‌و لە عێراق راهێنانی سەربازییان ئەنجام داوە.

لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی ناوخۆی بەحرەیندا هاتووە "ئەم گروپە بە ناوی (ساریا الاشتر) دەستیان لە زنجیرەیەك كاری تیرۆریستی بووە‌و لەلایەن دوو كەسەوە كە ئێستا لە ئێرانن پێكهاتووە".

بەپێی بەیاننامەكە ئەم گروپە كۆتایی 2012 لە عێراق‌و لەلایەن گروپی حیزبوڵا راهێنانی سەربازییان ئەنجام داوە.



PM:02:49:08/06/2015