"پێدەچێت مەهەپە‌و جەهەپە‌و هەدەپە پێكەوە ئیئتلاف بكەن"

وەزیری بەرگریی توركیا بە ئاماژە بەوەی كە پێدەچێت هەریەك لە هەدەپە‌و جەهەپە‌و هەدەپە بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت ئیئتلاف بكەن وتی: بەڵام ئەم پارتانە ناتوانن حكومەت بە دەستەوە بگرن.

عیسمەت ییلماز، وەزیری بەرگریی توركیا ئەمرۆ رایگەیاند: پەیامی خەڵكی توركیامان لە رێگەی ئەم هەڵبژاردنەوە پێگەیشت‌و كەموكوڕییەكانمان تاوتوێ دەكەین. خزمەتگوزاریی ئێمە لەم ساڵانەدا زیاتر لەخزمەتگوزاریی 80 ساڵی رابردوو بووە. 100 ساڵیش ئەگەر تێپەڕێت، حیزبەكانی وەك: جەهەپە‌و مەهەپە ناتوانن حكومەت بەدەستەوە بگرن، چونكە ئەم حیزبانە لە رۆژهەڵات‌و باشوری رۆژهەڵاتی توركیا (باكوری كوردستان) دەنگ بەدەست بێنن.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەكات: لە توركیادا دوو پارت هەیە كە بە پشتبەستن بە شوناس‌و نەتەوەیەكی تایبەت سیاسەت دەكەن، ئەویش هەدەپە‌و مەهەپەن.

وتیشی: هەڵبژاردنەكان لە ساتەوەختێكی زۆر ناعادلانە بەڕێوەچوو، چونكە ئیسرائیل دژی ئێمە پرۆپاگەندەی دەكرد، بی بی سی‌و تەواوی ئاژانسە ئەمەریكییەكان دژی حیزی داد‌و گەشەپێدان (ئەكەپە) بوون. هەموو حیزبەكان هێرشان دەكردەسەر ئەكەپە.

بەوتەی ییلماز، نابێت توركیا جارێكی دیكە ئیئتیلافی تێدا بكرێت. توركیا لە دەیەی 70 و 90 حكومەتی ئیئتلافی بوو، كە هیچ كەس لەو حكومەتانە رازی نیە‌و ئیئتیلاف بەقازانجی كەس نیە.

بەپێی دوا ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا، پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ٧٩ کورسی لە پەرلەمانی تورکیادا دەبێت.
رێژەو ژمارەی کورسییەکانی لیستە جیاجیاکانی پەرلەمانی تورکیا بەپێێ دوا ئەنجام بەم شێوەیەیە:

 HDP: رێژەی دەنگەکانی ١٣.١% بەم پێیەش ٧٩ کورسی دەبێت لە پەرلەمانی تورکیادا.
AKP: رێژەی دەنگەکانی ٤٠% بەم پێیەش ٢٥٨ کورسی دەبێت لە پەرلەمانی تورکیادا.
CHP: رێژەی دەنگەکانی ٢٥% بەم پێیەش ١٣٢ کورسی دەبێت لە پەرلەمانی تورکیادا.
MHP: رێژەی دەنگەکانی ١٦.٣% بەم پێیەش ٨١ کورسی دەبێت لە پەرلەمانی تورکیادا.

ئەو دوای کورسییەکانی پەرلەمانی تورکیا کە ٥٥٠ کورسیە بۆ ئەو کاندیدە سەربەخۆیانە کە توانیویانە سەرکەوتن بەدەستبهێنن.



PM:02:52:08/06/2015