موچه‌ی دوو مانگ هات
ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی كاروباری رێكخراوه‌كانن و تا ئێستا ناویان بۆ سه‌ر هیچ وه‌زاره‌تێك یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه، مووچه‌ی مانگی شوبات و ئازار وه‌رده‌گرن.
جه‌مال ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری رێكخراوه‌كان به پیوكه‌ی میدیای راگه‌یاند: به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاره له دوو رۆژی داهاتوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی رێكخراوه‌كان خه‌رج بكرێت.
وتیشی: "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌گرێته‌وه كه تا ئێستا ناویان نه‌هاتوه‌ته‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی راژه‌كانیان به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا".
راشیگه‌یاند: هه‌موو رێوشوێنه ئیدارییه‌كان ئه‌نجامدراون و ناوه‌كانیان سبه‌ینێ 9ی حوزه‌یرانی 2015، ره‌وانه‌ی ئه‌و بانك و لیژنانه ده‌كرێت كه پێشتر مووچه‌یان داوه به‌و فه‌رمانبه‌رانه.
PM:03:02:08/06/2015