فوئاد مەعسوم سەردانی تاڵەبانی‌و بارزانی دەكات


بڕیارە سبەینێ چواشەممە سەرۆك كۆماری عیراق سەردانی سلێمانی بكات‌و چاوی بە تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكەوێت. هەروەها لەگەڵ بارزانیش دیدار دەكات.

خالید شوانی وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق بە PUKmediaی راگەیاند: سبەینێ 2015/6/10 د.فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق بەسەردانێكی ئاسایی دەگاتەوە هەرێمی كوردستان و لەیەكەم وێستگەی دیدارەكانیشیدا بەمەبەستی هەواڵپرسین سەردانی تاڵەبانی دەكات.

وتیشی:رۆژی 5 شەممە د.فوئاد مەعسوم سەردانی ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات وەك خۆشی ئەندامی ئەنجومەنەكەیە لەگەڵیان كۆدەبێتەوەو ئێوارەكەشی سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

لەبارەی تەوەری كۆبونەوەكانیش شوانی وتی:لەكۆبوونەوەكانیدا باش لەبارودۆخی عیراق و هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكرێت.

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمار ئەو هەواڵانەشی رەتكردەوە كە لەچەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاوكراونەتەوە گوایە سەرۆك كۆمار نامەیەكی تایبەتی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەگەیەنێتە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، راشیگەیاند: سەرۆك كۆمار هیچ نامەیەكی سەرۆك وەزیرانی عیراقی بۆ هەرێمی كوردستان پێ نیە.



PM:04:39:09/06/2015