پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتی لە كەلار لەلایەن عەرەبێكەوە تیرۆر كرا

شەوی رابردوو قەزای كەلار پێشمەرگەیەكی دێرینی یەكێتی لە ماڵەكەی خۆی لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكرا‌و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەكان  شه‌وی ڕابردوو لەگەڕەكی سەدماڵەی قەزای كەلار، كەسێك كە دزداشەی لەبەردابووەو‌و پێدەچێت عەرەب بووبێت،  چوه‌ته‌ ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ دێرینی یەكێتی بەناوی "سەڵاح شێخ لەنگەری"، دەیداتە بە دەستڕێژی گوللە‌و بەهۆیەوە بەسەختی بریندار دەبێت‌و رەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت بەڵام بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

لێكۆڵینەوە هێزەكانی پۆلیسی كەلار لەو رووداوە دەستی پێكردوە تا ئێستا بكوژەكە دەستگیر نەكراوە.



PM:12:05:10/06/2015