یەپەگە بەردەوامە لە پێشڕەوی لەسەری کانێ و ئەمڕۆ شەڕڤانان چوار گوندو ٧ باخیان کۆنترۆڵکرد و ئێستا تەنها ٢٧ کم ماوە کانتۆنی جەزیرەو کوبانێ پێکەوە ببەستێتەوە.
ئاژانسی هاوار کە ئاژانسێکی کوردی نزیک پەیەدەیە بڵاویکردەوە ئەمڕۆ شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژە لە رۆژهەڵاتی شاری (سلوک) توانیویانە گوندەکانی ( سەخرەو ئابادو زوری و زەعزو ) ئازاد بکەن.
ئەو ئاژانسە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بەردەوامن لە بۆردومانکردنی بنکەکانی داعش لەو ناوچەیە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە لاشەی دەیان کوژراوی داعش لە میدانی شەڕەکە کەوتووە.