كۆبوونەوەی نێوان پەكەكە‌و دیموكرات كۆتایی پێهات

كۆبوونەوەی نێوان هەردوو شاندی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران که‌ لە باره‌گای سكرتاریەتی (حدكا) له‌ کۆیه‌ به‌ڕێوه‌چوو کۆتایی پێهات.

لەمبارەیەوە محەمەد ساحێبی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندیی‌و بەرپرسی پەیوەندییەكانی حیزبی دیموكراتی كوردستان (حدكا) بە سپی میدیای راگەیاند: تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكە گفتوگۆ بوو بۆ چارەسەر كردنی ئەو بارگرژییەی لەنێوان هەردوو لادا دروست بووە‌و پێدەچێت ئەم كۆبووانەوە بەرده‌وام بێت.

لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا هەریەك لە دەمهات عەگید ئەندامی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە، محەمەد ئەمین پێنجوێنی و محەمەد نەزیف قادری ئەندامی مەکتەبی سیاسی دیموکراتی كوردستانی ئێران بەشداربوون.

رۆژی ٢٤ی ئایاری ٢٠١٥، گرژی و پێکدادان لەنێوان پەکەکە و حزبی دیموکرات لە ناوچەی کێلەشین ڕوویدا و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەكی دیموكراتی گیانی لەدەستدا‌و سێ پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.



PM:03:17:13/06/2015