شەڕڤانان تەواوی رێگاکانی نێوان گردە سپی‌و رەقەیان کۆنتۆڵکرد

شەڕڤانانی یەپەگەو یەپەژەو هێزەکانی بورکان فرات گەمارۆکانی سەر شاری سەری کانێ بە‌هێز دەکەن و شەوی رابردوو رێگای گردە سپی و رەقەیان کۆنترۆڵکرد.

ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردەوە دوای ئەوەی لە رۆژهەڵات و رۆژئاواوە شەڕڤانان و بورکان فرات کەسەر بە سووپای ئازادە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە  گەیشتنە قەراغی شار، شەوی رابردوو لەنزیک گوندی ( عین عیسا)ی ستراتیژی توانیان رێگای سەرەکی رەقە کە پایتەختی داعشە لە گردە سپی ببڕن.

بەپێی زانیاریەکانی دەست سپی کەوتووە دوێنێ هێزەکانی ئەمەریکا جگە لە فرۆکەی جەنگی، فرۆکەی کۆپتەری هەپاتشیان لەهێرشکردنە سەر گردە سپی بەکارهێناوە.

هەروەها شەڕڤانان بەردەوامن لە گەمارۆدانی سەر شاری سلوک، بەڵام بەهۆی مینڕێژکردنی شارەکەوە تا ئێستا چوونە ژوورەو هاتنە دەرەوە لەلایەن شەڕڤانانەوە قەدەغەکراوە.

ئازادکردنی گردە سپی بەردەگرێت لە چوونی چەکدارانی بیانی بۆ ناو ریزەکانی داعش لە تورکیاوە.



AM:08:57:14/06/2015