کەرکوک خۆی یەکلایی دەکاتەوە

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی ئەو شارەو پارێزگارەکەی کۆدەبنەوە بۆ بڕیاردان لەسەر پرسێکی زۆر گرنگ ئەویش بایکۆتکردنی حکومەتی بەغدایە.

ئەو کۆبوونەوەیە پاش ئەوە دێت کە ماوەی چەند مانگێکە حکومەتی ناوەند مووچە بەتەواوی نانێرێت و پارەی پەترۆدۆلاری بڕیوەو تەنها ئەم مانگە پارەیەکی کەمی وەبەرهەمهێنانی ناردووە بۆ شارەکە.

رۆژنامەنووس عارف قوربانی کە خۆی خەڵکی کەرکوکەو چەندین وتاری لەسەر بارودۆخی کەرکوک هەیە، لەسەر ئەم پرسە دەڵێت" ئەمڕۆ کەرکوک تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسساز ئەنجام دەدات".

قوربانی دەڵێت" ئەمرۆ ئیدارەو ئەنجومەنی باریزكای كەركوك بە كورد و عەرەب و توركمانەوە، هەلویست لە بەرانبەر بەغدا وەردەكرن. بەلام نیەتی راستەقینە ئەمرۆ دەرئەكەویت بزانین تیكۆشەرەكانی خۆمان خوازیاری ئەوە دەبن كەركوك بكەریتەوە سەر هەریمی كوردستان یاخود بیكەنە سەرەتایەك بۆ بەهەریمكردنی كەركوك".

لە کۆتایی ئەو پۆستەکە قوربانی دەڵێت" با بزانین چی داواكاریەك بەرزدەكەنەوە كەرانەوە بۆ سەر هەریم یان حوكمی خۆبەریوەبەریتی؟".
ئەمە لەکاتێکدایە کە لەدوای هاتنی داعشەوە لە حوزەیرانی ساڵی رابردووەوە لایەنی ئەمنی شارەکە بەتەواوی کەوتۆتە دەست پێشمەرگەو عێڕاقیش نەوتی کەرکوک لە رێگای هەرێمەوە دەفرۆشێت.



AM:10:35:14/06/2015