فراكسیۆنی سه‌وز له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرا دەكات
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا زه‌مینه ره‌خساونیه بۆ هه‌ڵبژاردنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
بێگه‌ر تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپەڕی فەرمی حیزبەكەی راگه‌یاند: دیاره به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم خۆی باش ده‌زانێت كه له‌ئێستادا له‌هه‌رێمی كوردستان نه زه‌مینه ره‌خساوه بۆ هه‌ڵبژاردن، وه نه‌هیچ ئاسان كارییه‌ك كراوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی هه‌رێم دابمه‌زێت، كه له‌چه‌ند مانگی رابردووا بڕیاری لێدراوه، چونكه له‌ئێستادا كۆمسیۆن نه فه‌رمانبه‌رو نه بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت و نه نوسینگه‌ی هه‌یه له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی: به‌بۆچوونی ئێمه وه‌ڵامی كۆمسیۆن نه‌رێنی ده‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و داوایه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌مه‌وه كه‌باشترین رێگه‌چاره بۆ نه‌بوونی بۆشایی له‌دوای كۆتایی هاتنی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه له‌زووترین كاتدا.
PM:03:20:14/06/2015