بزانە جگەرەی ئەلەكترۆنی زیانی هەیە

ڕێكخراوی یەكەی خۆپارێزی و توێژینەوەی شێرپەنجە لە ئەڵمانیا هۆشداری دەدات لە بەكارهێنانی جگەرەی ئەلەكترۆنی و دوای دەركردنی یاسایەك دەكات كە بازرگانی كردن بەو جۆرە جگەرەیەوە سنوردار بكات و فرۆشتنی بە گەنج و هەرزەكاران قەدەغە بكات.
پسپۆڕەكانی ئەو ڕێكخراوە ئاماژە بەوە دەكەن كە لەگەڵ هەڵمژینی جگەرەی ئەلەكترۆنیدا چەندین ماددەی كیمیاوی زیان بەخش دەچێتە لەشەوە كە ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەڕێژەیەكی زۆر زیاد دەكات.
ڕێكخراوەكە داوا دەكات كە فرۆشتنی جگەرەی ئەلەكترۆنی بە كەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ بە هەموو شێوەیەك قەدەغە بكرێت، چونكە لە ئێستادا زۆر بە ئاسانی دەست منداڵان دەكەوێت، ئەمە جگە لەوەی بەپێویستی دەزانێت بە هیچ جۆرێك ماددەی كیمیاوی زیان بەخش لەپێكهاتەی ئەو جگەرانەدا بەكارنەهێنرێت.



PM:04:59:14/06/2015