دۆلار فڕی..سپی میدیا دوایین نرخی دۆلار بڵاودەكاتەوە

نرخی دۆلار ئەمرۆ شەممە پاش چەندین جار بەرزبوونەوە ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد كە لەماوەی دە ساڵی رابردوو تا ئێستا بێ وێنە بووە.

بە پێی زانیارییەكانی ئەحمەد رەشید، خاوەنی نوسینگەی پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی تا پاشنیوەرۆی ئەمرۆ نرخی دلار بەراورد بە دیناری عێراقی گەیشتە 143 هەزار دیناری عێراقی.

ئەمەش نیشانی دەدات تەنیا ئەمرۆ نزیكەی 5 هەزار دینار نرخی دۆلار بەرزبووتەوە. هاوكات لە بازاڕەكانی هەڕێم سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەڵام ئێستا دۆلار بۆ كڕین بەسەختی دەستدەكەوێت.

هاوكات نرخی 100 یۆرۆ بووە بە 160 هەزار دینار
نرخی 100 پاوەن گەیشتە 218 هەزار دینار



PM:04:18:15/06/2015