خاڵی سنوری گردە سپی کەوتە دەست یەپەگە

یەکینەکانی پاراستنی گەل و لیوای تەحریری سووپای ئازاد خاڵی سنوری گردە سپیان کۆنترۆڵ کرد کە ناسراوە بە (ئاق جقلا) و تاکە دەروازەی سەر سنوری داعشە لەو ناوچەیە.

ئاژانسی هاوار بڵاویکردەوە کە جگە لەو دەروازە گرنگە، شەڕڤانان توانیان گەڕەکی ( مەشهور فەوقانی ) کۆنترۆڵ بکەن کە داعش بەرگریەکی قورسی لێکرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکە، شەڕڤانان کاتژمێر٥:٤٠ ئەم ئێوارەیە دەروازەی سنوریی گردە سپییان کۆنترۆڵکردووە.



PM:09:10:15/06/2015