نزیكه‌ی 10 ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانی تواناسازی دابینكرا
بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ خوێندكارانی تواناسازی دابین كرد.
د.جوان جه‌لال شه‌ریف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: "به‌هه‌وڵ و ماندوبونی زۆری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و, وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری توانرا بڕی (9804331) وەک شایستە داراییەکان بۆ خوێندكارانی تواناسازی دابین بكرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه دابینكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌كاتێكدایه, کە هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی داراییدایە, بۆیه ده‌توانین بڵێین: "خه‌می ژیان و خوێندنی خوێندکاران به‌ئاستێكی به‌رز له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لە ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت سه‌یر ده‌كرێت". ئەوەشی ڕاگەیاند: "ته‌مویله‌كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه و, ده‌توانین سه‌رجه‌م پاره‌ی شایسته‌یی خوێندكاران، تا مانگی مایسی 2015 بەسەر خوێندکارانی تواناسازی دابەش بکەین, ڕونیشکردەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا لیستی ناوی خویندکاران کە شایستە داراییەکان دەیانگریتەوە بڵاودەکەینەوە.
PM:04:23:17/06/2015