بانکی ناوەندی: سەرکەوتین لە دابەزاندنی نرخی دۆلاردا

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند " نرخی ١ دۆلار دوای گرتنە بەری کۆمەڵیک رێوشوێن لەلایەن بانکی ناوەندیەوە توانیمان پێداویستییەکان بانی ناوەندی دابین بکەین و نرخی دۆلار دابەزینین بۆ ١٣١٧ دینار.

ماجد صوری ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند : رۆژی چوار شەممە ٦/١٧ بانکی ناوەندی ٢٣٥ ملیۆن دۆلاری خستە خستە بازاڕەوە. ئەمڕۆش ٦/١٨ بڕی ٢٠٣ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی دۆلار.

ئەو ئەندامەی بانکی ناوەندی دەڵێت: ئەو رێوشوێنانەی گرتمانە بەر توانیمان نرخی یەک دۆلار لە ١٤٢٠ ەوە دابەزێنین بۆ ١٣١٧، ئەو رێوشوێنانەش بۆ پڕکردنەوەی پێداوستی بانکەکان لە رۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ بانکی ناوەندی هەموو پێداویستییەکانی بازاڕی لە رێگای فرۆشتنی ٢٠٣ ملیۆن دۆلارەوە.



PM:05:50:18/06/2015