به‌هۆی دابین نه‌كردنی سوته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، وەزارەتی کارەبا هۆشیاری کەمبونەوەی کارەبا دەدات بۆ نۆ کاتژمێر.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم، یاسین حه‌سه‌ن به ئاژانسی هه‌واڵی وەزارەتی ناوخۆی راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌كانی كاره‌با بێ كێشه كاربكه‌ن، ئه‌وا (17) كاتژمێر كاره‌با دابینده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌بایه‌ش كه ئێستا له‌لایه‌ن توركیا‌و یه‌كه غازیه‌كان بڕدراوه نه‌كه‌ونه‌وه كار، ئه‌وان ده‌توانن ته‌نها نۆ كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ن.
یاسین حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كارگه‌كان كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر كاره‌با دروست كردووه، به‌ته‌نها یه‌ك كارگه‌ی ئاسن نزیكه‌ی (130) مێگاوات كاره‌با ده‌بات.