"گۆڵدن پرۆفێنس" پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی تۆڕه‌كان كه ساڵی 2014 ەوە ده‌ستی پێكردووه، توانای تۆڕی ئاسیاسێڵی له‌سه‌را‌نسه‌ری عێراقدا بە شێوەیەکی بەرچاو به‌هێزكردووه.
ئه‌نجامی گه‌شه‌كردنی به‌رفراوانی تۆڕی ئاسیاسێل له‌ڕێی پرۆگرامی ئه‌ریكسۆن به‌روونی دیاره، به‌جۆرێك بووه‌ته هۆكاری زیادبوونی ژماره‌ی به‌شداربووان و باشتربوونی توانا‌و هه‌ڵكشانی ئاستی ره‌زامه‌ندی به‌شداربووان.
ئاسیاسێل له‌ساڵی 2014 له‌گه‌ڵ ئه‌ریكسۆن هه‌وڵه‌كانی یه‌كخست بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی "گۆڵدن پرۆفێنس" واته پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی تۆڕه‌كان كه به‌تایبه‌ت بۆ هاوكاری‌و پته‌وكردنی ژێرخانی خزمه‌تگوزاری تۆڕی مۆبایله به‌رفراوانه‌كان دروستكراوه.
پرۆگرامه‌كه چه‌ند چالاكییه‌كی به‌رفراوان له‌خۆده‌گرێت، تۆڕی رادیۆ‌و باشترین كوالێتی خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌شكراوه‌كان‌و توانای كارابوونی زیاتر ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئاسیاسێل لەم ماوەیەی پێشوودا ده‌ستی کرد بە جێبەجێکردنی ئه‌م پرۆگرامه، به‌ڵام توانی زوو توانا و کاری خۆی پێ بەهێزتر بكات، ئه‌مه‌ش له‌رێی پێوانه‌كردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌رو لایه‌نداری به‌شداربووان، له‌پاڵ ئه‌و پێوه‌رانه‌ی پشتیان به‌ستووه به‌به‌راوردكردن له‌پێش‌و له‌دوای جێبه‌جێكردنی پرۆگرامه‌كه.
محه‌مه‌د بابان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی ئاسیاسێل وتی: پرۆگرامی ئه‌ریكسۆن بۆ گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی تۆڕه‌كان كه ساڵی 2014 ده‌ستی پێكردووه، به‌هێزبوونی توانای تۆڕه‌كان‌و ره‌زامه‌ندی به‌كارهێنه‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌و ژمارەی بەشداربووانی به‌رزكردووه‌ته‌وه، زۆرێك له‌و به‌شداربووانه ئێستا ئاماده‌ن خزمه‌تگوزاری كوالێتی به‌رز بەدەست بهێنن، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌ریكسۆن به‌ده‌ستمان هێناوه مایه‌ی شانازیمانه".
له‌لای خۆیه‌وه رافیه ئیبراهیم سه‌رۆكی كۆمپانیای ئیریكسۆن له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فه‌ریقا وتی "هاوكاریمان له‌گه‌ڵ ئاسیاسێل بۆ پێشكه‌شكردنی كوالێتییه‌كی باشتر بووه، ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌چنینه‌وه كه پشتی به‌ستووه به‌خزمه‌تگوزاری به‌شداربووان‌و ئاسانی به‌ستنی په‌یوه‌ندی‌و به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی هاوبه‌شه‌كان".
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا تۆڕه گه‌ڕۆكه به‌رفراوانه‌كان(برۆدباند) سه‌ركه‌وتوترین‌و جه‌ماوه‌ریترین تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندی بوون له‌عێراقدا.
پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی ژێرخان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی به‌ستووه به‌وێستگه‌ی رادیۆی (RBS 6000)ی ئیریكسۆن كه وێستگه‌یه‌كی رادیۆیی فره پێوه‌ره‌و كارئاسانی ده‌كات بۆ دابه‌زاندنی ئاستی به‌كارهێنانی وزه به‌رێژه‌ی 80% بۆ هه‌ر به‌شداربوویه‌ك‌و به‌رێژه‌ی 75% به‌راورد به‌پێوه‌ره‌كانی پێشووی وێستگه‌كان. ئه‌مه‌ش ره‌نگه ببێته هۆكاری شوێنپه‌نجه‌ی كاربۆنی ئاسیاسێل‌و تێچوونی به‌كرێگرتنی شوێن كه‌مبكاته‌وه.
ئه‌و وێستگانه كه به‌ته‌نكی WCDMA/HSPAكارده‌كه‌ن ئاماده‌كراون بۆ كارپێكردنی تۆڕه گه‌شه‌كردووه درێژخایه‌نه‌كانی LTE.
ئه‌ریكسۆن‌و ئاسیاسێلساڵی2012 گرێبه‌ستێكی سێ ساڵه‌یان له‌و باره‌یه‌وه واژۆ كردووه.