یەپەگە بنکەیەکی ئاسمانی گرنگ کۆنترۆڵ دەکات

رووانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: هێزە کوردییەکان بەتەواوی بنکەی سەربازی ئاسمانی ٩٣ یان لە نزیک شاری رەقە کۆنترۆڵکردو داعشیان ناچارکرد پاشەکشە بکات.

ئاژانسی رۆیتەر باسی لەوە دەکات کە ئەو بنکەیە دەکەوێتە نزیک ( عەین عیسا )کە ٥٠ کم باکوری شاری رەقەوە دوورەو ئێستا چەکدارانی داعش کشاونەتەوە بۆ نێو دەروازەکانی شاری رەقە.

رێدور خەلیل وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل کۆنترۆڵکردنی ئەو سەربازگەیەی پشتڕاستکردەوەو بە ئاژانسی رۆیتەری راگەیاند" تێکمان شکاندن".

رووانگەی مافی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێزە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانان کۆمەکی سەربازی هێزەکانی یەپەگەیان کرد لە گرتنی ئەو بنکە سەربازییە گرنگەدا.

ئەو سەربازگەی شوێنێکی گرنگ و ستراتیژیەو رەقە بە هەردوو پارێزگای ئەدلب و حەسەکەوە دەبەستێتەوە.



AM:09:10:23/06/2015