مه‌لا به‌ختیار: پرۆژه‌كانی یه‌كێتیی بۆ سازانن و ناكشێنه‌وه
مه‌لا به‌ختیار
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به ره‌سمی وه‌ستاندنی پرۆژه‌كه‌ی بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ره‌تده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 23-6-2015 له چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن و له‌سه‌ر زاری مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه بڵاویانكرده‌وه كه گوایه پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ستێندراوه، به‌ڵام لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌لا به‌ختیار بۆ كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستان ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه پرۆژه‌كانی یه‌كێتی بۆ سازدانن و ناكشێنه‌وه.
وتیشی: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه دورن له راستیه‌وه كه باس له وه‌ستاندنی پرۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: پرۆژه‌كانی یه‌كێتی كاران و ناوه‌ستێندرێن.
هه‌رله‌و باره‌یه‌شه‌وه سكرتێری رۆژنامه‌وانی مه‌لا به‌ختار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی ئه‌و هه‌واڵه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه هه‌ڤاڵ مه‌لا به‌ختیار هیچ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به وه‌ستاندنی پرۆژه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌داوه.
PM:02:06:23/06/2015