ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بوون بە خاوەنی 80 فرۆکەی بێ فرۆکەوان


بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند کە ئاسایش 80 فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەستخستووە کە کاری وێنەگرتن و ڤیدۆیان پێ دەکرێت.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی رایگەیاند کە هێزکانیان 80 فرۆکەی بێ فرۆکەوانیان بەدەستخستوون و ووتی:" لەو فرۆکانەدا کامێرای شەو و رۆژ هەیە و فرۆکەکان بۆ کاری تایبەتی ئاسایش بەکاردەهێنرێت."

شایەنی باسە، جاری یەکەمە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان فرۆکەی بێ فرۆکەوانیان دەست بكەوێت.



PM:04:57:23/06/2015