دوای شه‌ش کاژمێر زیاتر له‌ته‌واوبوونی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان که پارتی بایکۆتی کرد، سه‌رۆکی فراکسیۆنه‌که‌یان هاته ده‌نگ و کۆمێنتێکی نووسیوه ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ ده‌ریخست کێ دیموکراتخواز و کێش هاش وهوش بازه.
له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ئومید خۆشناو له کۆمێنتێکدا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ریخست کێ دیموکراتخواز و کێش هاش وهوش بازه، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌ریخست ڕۆژانه چه‌ند درۆی گه‌وره به‌ناوی پارتی ده‌کرێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زۆر ڕاستی ده‌رخست و زۆڕاستیش ماون ئاینده ڕویی له‌سه‌ر ڕاده‌ماڵێ". ( ئاماژه‌یه بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرسی هه‌موارکردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆکایه‌تی).
خۆشناو ده‌ڵێت: "چه‌ند ڕۆژێکه ده‌هۆڵیان ده کوتا، گوایه پارتی پشێوی دروست ده‌کات و ڕه‌وشی په‌رله‌مان ده‌شێوێنێت. ئه‌وان بیریان چوه ئێمه‌خاوه‌نی په‌رله‌مانین وخوێن وخه‌بات وخۆمان پێشکه‌شی کوردستان وئه زمونه‌که‌ی کردوه".
له‌کۆتاییدا ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ فه‌ڕه‌نسۆمان بیر دێنێته‌وه که‌یادی به‌خێر هه‌میشه ده‌ی ووت پارتیه‌کان دره‌نگ پێده‌که‌نن به‌ڵام له‌دڵه‌وه پێده‌که‌نن وئه‌وه‌ی دره‌نگیش پێبکه‌نێ باش پێده‌که‌نێ.چاوه‌ڕوان بن".