گەر دەتەوێت پیر نەبیت ئەم میوانە بخۆ

توێژینەوەیەكی فەرەنسی ئاشكرای دەكات كە خواردنی میوەكان خانەكانە دەمارییەكانی مرۆڤ بەهێز دەكات لە نیشانەكانی پیربوون دەیپارێزێت.

توێژەرەكان كۆمەڵێك میوەیان دیاری كردووە كە بەخواردندیان سودێكی زۆر دەست لەش دەكەوێت ودەركەوتنی نیشانەكانی پیری دوادەكەوێت، بە تایبەت میوە هاوینییەكان، دیاریتین ئەو میوانەش بریتین لە شوتی و قەیسی و شلك و گێلاس و مەنگە.

بەپێی توێژینەوەكە دوای خواردنی ئەو میوانە ماددەی دژە ئۆكسید لە خوێنی بەشداربوواندا زیادی كردووە كە هۆكارێكە بۆ دواكەوتنی نیشانەكانی پیری، ئەمە جگە لەوەی توانای بیری ئەو كەسانە بەهێز بووە، زوتر بابەتەكانی دەوروبەریان هاتۆتەوە بیر.



PM:01:28:24/06/2015