ساڵح موسلیم: پلانمان بۆ پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی نیە

هاوسەرۆكی یەپەگە رایدەگەیەنێت كە شەڕڤانانی پەیەدە لەهەوڵی ئەوەدا نین كە ناوچەیەكی سەربەخۆی كوردی پێكبێنن كە بەستێنێكە بۆ پێكهێنانی دەوڵەتی كوردیی.

ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) لە لێدوانێك بە رۆژنامەی حوڕیەتی توركیای راگەیاند: پەیەدە پرۆژەی پێكهێنانی دەوڵەتی كوردیی نیە.

ئەم وتەیەی موسلیم كاردانەوەیەك بوو بەو نیگەرانیانەی حكومەتی ئەنكەرە لەسەر پێشڕەوییەكان كورد لە رۆژئاوای كوردستان دێت‌و ئەگەری پێكهێنانی دەوڵەتی كوردی لە سوریا دەدات.



PM:04:00:24/06/2015