داعش داوا لەكوردانی رەقە دەكات شارەكە چۆڵ بكەن

چەكدارانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش داوا لەكوردانی شاری رەقە لە سوریا دەكەن لەماوەی 24 كاتژمێردا شارەكان چۆڵ بكەن.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی "المجهر" چەكدارانی داعش ئەمرۆ داوایان لە كوردانی نیشتەجێی رەقە كردوە لەماوەی شەوو رۆژێكدا ئەو شارە چۆڵ بكەن، بە پێچەوانەوە لەلایەن داعشەوە دەستگیر دەكرێن.

دەركردنی كوردانی رەقە لەلایەن داعش لەكاتێكدایەك كە هەواڵەكان باس لەوە دەكەن شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە بەرەو ئەو شارە پێشڕەوی دەكەن‌و كەمتر لە 50 كیلۆمەتر لەو شارەوە دوورن كە بە پایتەختی گروپی داعش دەناسرێت.



PM:05:40:24/06/2015