به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌کان له ئه‌نجامی هێرشی داعش به ماتۆڕێک و شه‌ش ئۆتۆمبیلی خۆکوژ بۆ سه‌ر کوبانی تا ئێستا 12 قوربانی و 35 بریندار هه‌یه.
ئاژانسی هاوار بڵاویکرده‌وه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان تا ئێستا 12 هاوڵاتی بوونه‌ته قوربانی و 35 تر بریندارن، ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیاش به‌بێی هه‌واڵی ئاژانسه‌که خه‌مساردن له یارمه‌تیدانی گواستنه‌وه‌ی برینداره‌کان بۆ ناو تورکیا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه تا ئێستا شه‌ڕ له‌چه‌ندین ناوچه‌ی ناو شار به‌رده‌وامه‌و چه‌کدارانی داعش ته‌قه له‌مه‌ده‌نی ژن و مناڵ ده‌که‌ن و زۆربه‌ی قوربانییه‌کان مه‌ده‌نین.