لەکۆبانی 40 چەکداری داعش لەقوتابخانەیەکدا گەمارۆدراون

لەئێستادا لە قوتابخانەیەکی شاری کۆبانێدا زیاتر لە 40 چەکداری داعش لەقوتابخانەیەکدا گەمارۆدراون‌و شەڕ تێیدا بەردەوامە.

ماڵپەری خەبەر 24 بڵاویکردۆتەوە کە ئەو هێزەی داعش لەرێگەی سنوری تورکیاوە چونەتە ناو کۆبانێوە‌و لە ئێستادا زیاتر لە 40 چەکداری داعش لەقوتابخانەیەکی ناوەندی کوڕاندا گەمارۆدراون.

لەئێستادا روبەروبونەوەی نێوان شەرڤانانی یەپەگە‌و چەکدارانی داعشدا بەردەوامە‌و خەڵکیش بۆ بەخشینی خوێن روو لە نەخۆشخانەکان دەکەن‌و ژمارەیەکی زۆر بریندار‌و کوژراو تا ئێستا هەیە‌و هەندێکیشیان مەترسی گەورە لەسەر ژیانیان هەیە.


AM:11:12:25/06/2015