"هەواڵی خۆش لە کوبانێەوە"

بەرپرسی خاچی سوری کوردی لە کوبانێ شاهێن شێخ عەلی دەڵێت: لە ئۆپراسیۆنێکی دەگمەندا یەکینەکانی پاراستنی گەل توانیان نەخۆشخانەی مشتە نور لە چەکدارانی داعش پاک بکەنەوەو هەموو چەکدارانی داعشی ناو ئەو نەخۆشخانەیە کە بە چەکی قەناس و مام ناوەند تەقەیان لەخەڵک دەکرد بکوژن.

شاهێن شێخ عەلی بە ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ ی راگەیاندووە کە ماڵپەڕێکی رۆژئاوایە: شەڕڤانان بەتەواوی گەمارۆی چەکدارانی داعشیشیان لە گەڕەکی ( المقتلە ) و رێگای ( حەلەنج ) داوەو ٧ چەکداری داعشیان کوشتووەو تا ئێستا شەڕ لەو قٶڵە بەردەوامە.

ئەو بەرپرسەی خاچی سوور ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هەموو خەڵکی کوبانێ چەکیان هەڵگرتووە بۆ ئەوەی گەمارۆی چەکدارەکانی داعش بدەن، هاوکات هێزێکی زۆری یەپەگە هاتوونەتە ناو شارەکە.

ئەو بەرپرسە تەندروستیە دەڵێت: زۆربەی قوربنییەکانی قەسبخانەکەی ئەمڕۆی داعش دژی خەڵكی کوبانێ ژن و مناڵن.



PM:07:56:25/06/2015