ماسکیرانۆ خۆی لەگەڵ ئایالا یەکسان کردەوە

شەوی رابردوو خافێر ماسکرانۆ لە یاری  بەرامبەر بە کۆڵۆمبیا لە چارەکی کۆتایی کۆپا ئەمریکای ٢٠١٥ ی چیلی  یاری ژمارە ١١٥ ی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ئەنجامداو خۆی لەگەڵ رۆبەرتۆ ئەیالای بەرگریکاری پیشووی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یەکسان کردەوە کە ئەویش پێشتر ١١٥ یاری بۆ تانگۆ ئەنجام دابوو.

شایەنی باسە تا ئێستا خافێر زانێتی زۆرترین یاری بۆ ئەرجەنتین ئەنجام داوە کە ١٤٥ یاریە.


ئا/ شاهۆ فایق



AM:09:02:27/06/2015