توركیا هێزی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە كە حكومەتی ئەنقەرە فەرمانی بە سوپای ئەو وڵاتە كردوە تا هێز رەوانەی سوریا بكات‌و لە رۆژئاوای كۆبانێ ناوچەیەكی ئەمن دروست بكات.

پاش ئەوەی شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەرۆدغان، سەرۆك كۆماری توركیا جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە رێگە نادات كوردەكان لە"باكوری سوریا‌و سنورەكانی باشوری توركیا" وڵاتێك دابمەزرێنن، ئەمرۆ میدیاكانی توركیا هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە حكومەتی ئەنقەرە فەرمانی جوڵاندنی هێزی بە سوپای ئەو وڵاتە داوە تا هێز رەوانەی سوریا بكات‌و لە ناوچەی "جرابلس" لە رۆژئاوای كۆبانێ ناوچەیەكی ئەمن دروست بكات.

لەمبارەوە رۆژنامەی جمهوریەت لە بابەتێكدا دەنوسێت: لەپاش هێرشی ئەم دواییەی داعش بۆ كۆبانێ، هێزەكانی پەیەدە دەتوانن بەرەو رۆژئاوای كۆبانێ بجوڵێن، ئەمەش حكومەتی توركیا والیكردوە تا ئەحمەد داود ئۆغڵۆ، سەرۆك وەزیرانی توركیا فەرمان بە سوپا بكات هێز رەوانەی رۆژئاوای كوردستان بكەن‌و لە ناوچەی جرابلس، ناوچەیەكی ئەمن دروست بكات.



PM:04:28:27/06/2015