گۆڕان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەكان دەکات
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان ئاماده ده‌كات و داواده‌كات، په‌رله‌مان ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ی ئێستا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و له‌بری ئه‌وان بۆ هه‌رشارێك ئه‌نجومه‌نێكی تر دروست بكرێت.
فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی سنوری ئیداره‌ی پارێزگای سلێمانی، ئاماده دهكاتو به‌پێی پرۆژكه‌ی گۆڕان، ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی كه پێیان دراوه به‌پێی یاسای ژماره 6 ی ساڵی 1993 ، ده‌كرێت له ئێستادا بدرێنه خودی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی.
له پرۆژه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له ئێستادا دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان، نیسابی یاسایی پڕناكاته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی، مردون یان پۆستی تریان وه‌رگرتوه یان گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردوه، بۆیه به‌بارگرانی بۆ كاروباری وڵات ناوی ده‌به‌ن و به ڕۆتینی گه‌وره‌ی ده‌زانن.
له پرۆژه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆڕاندا پێشنیازكراوه، په‌رله‌مانی كوردستان به‌یاسایه‌ك ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و له‌بری ئه‌وان بۆ هه‌ر شارێك، لیژنه‌یه‌ك پێبهێنرێت كه ئه‌ركه‌كانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له ئه‌ستۆ بگرێت و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی پێشنیاری ناوه‌كانیان بكات و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی په‌سه‌ندیان بكات.
له 3 ی شوباتی ساڵی 2000 دا له‌پارێزگای سلێمانی، هه‌ڵبژاردن بۆ 58 ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی كرا، له‌و مێژوه به‌دواوه تائێستا، هیچ هه‌ڵبژاردنێك بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه نه‌كراوه.
PM:05:47:27/06/2015