وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە "گوێبیستی" خوێندكاران هۆشداری دەدات

وەزارەتی تەندروستی  لەراگەیەنراوێكدا ھۆشداریدەداتە سەرجەم پزیشک و نەخۆشخانەکان لەبارەی دەرھێنانی جۆرە گوێبیستێک بۆ ھەندێک لەخوێندکاران و ڕایدەگەیەنێت:پێویستە دەرھێنانی ئەو گوێبیستانە بەڕەزامەندی خوێندنگای خوێندکارەکان و ڕاپۆرتی پۆلیسی بێت.
 
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

 بۆ / بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەولێر- سلێمانی- دھۆک
ب/ دەرھێنانی گوێبیست (سماعە)
ماوەیەکە لەدەزگا تەندروستییەکان بەتایبەتی نەخۆشخانە فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانە تایبەتیەکان ھەندێک لەخوێندکاران سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن، بەمەبەستی دەرھێنانی جۆرە گوێبیستێکی تایبەت لەناو گوێیاندا کەچی نازانرێت بۆچی لەگوێچکەیاندا دانراوە، کاری پێویست ئەنجام بدەن بەئاگادارکردنەوەی سەرجەم نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و بەتایبەتی پزیشکانی بەشی (E.N.T) ھەروەھا نەخۆشخانەکانی تایبەت بەھیچ شێوەیەک نابێت، ئەو گوێبیستانە (سماعە) دەربھێنین، تاوەکو خوێندکارەکە نووسراوی فەرمی خوێندنگەکەی پێشکەش بەنەخۆشخانە نەکات لەگەڵ راپۆرتی پۆلیسش، ھەروەھا ئاگاداری خوێندنگەکەو پۆلیس بکرێتەوە بەئەنجامی نەشتەگەرییەکەو چارەسەرکردنی، ھەر پزیشکێک یان نەخۆشخانەیەکی تایبەت ئەم کارە ئەنجام بدات، بەبێ نوسراوی خوێندنگە‌و پۆلیس رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

 لەگەڵ رێزدا

د.رێکەوت حەمە رەشید
وەزیری تەندروستی
٢٩/٦/٢٠١٥



PM:05:16:29/06/2015