قەرەیلان هەڕەشە دەکات

ئەندامی کۆما جڤاتی کوردستان و بەرپرسی سەربازی پەکەکە هەڕەشە لە تورکیا دەکات و دەڵێت: ئەگەر توركیا دەست لەڕۆژئاوا وەرلادات ئەو كاتە هەموو توركیا دەبێتە مەیدانی شەڕ.

ئاژانسەکان بلآویان کردەوە موراد قەرەیلان هەڕەشە تۆڵەکردنەوە دەکات بەرامبەر ئەو خوێنەی داعش لە کوبانێ رشتی، هاوکات تورکیا ئاگادار دەکاتەوە کە ولآتەکەی دەبێتە مەیدانی شەڕ ئەگەر دەست لە رۆژئاوا وەربدات.

قەرەیلان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو بەڕاشکاوی قسە دەکات و دەڵێت: دەستوەردان لە کوبانێ دەستوەردانە لە ئامەدو بەراشکاوی دەڵێم دەستوەردان لە رۆژئاوا واتە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە تورکیا.



PM:07:50:29/06/2015