رۆیتەرز: هەرێم لەدەرەوەی سۆمۆ 9 میلۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتوە

ئاژانسێکی جیھانی ئاشکرایدەکات پەیوەندی نێوان ھەرێم و سۆمۆ پچڕاوەو نزیکەی (٩) ملیۆن بەرمیل نەوتیشی بەشێوەیەکی سەربەخۆ ھەناردە کردووە.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ئەم مانگەوە پەیوەندی ھەناردەکردنی نەوتی لەگەڵ کۆمپانیای سۆمۆ پچڕاندووە، تائێستاش نزیکەی (٩) ملیۆن بەرمیل نەوتی لەرێگەی (١١) کەشتی نەوتھەڵگرەوە رەوانەی بەندەری جەیھان لە تورکیا کردووە بەمەبەستی فرۆشتنی.
 
بەپێی رێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا دەبێت ھەرێمی کوردستان رۆژانە ٥٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە رێگای کۆمپانیای سۆمۆوە ھەناردە بکات، ٣٠٠ ھەزار بەرمیل لە بیرە نەوتییەکانی کەرکووک دەبێت و ٢٥٠ ھەزار بەرمیل لە بیرە نەوتییەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان دەبێت، لە بەرامبەریشدا بەغدا مانگانە بڕێکی دیاریکراو پارە بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت.



PM:04:33:30/06/2015