فرۆکەکانی تورکیا دەستیان کردووە بە بۆردومانی جێگا‌و سەنگەرەکانی پەکەکە لەهەرێمی کوردستان، پەکەکەش دەڵێن: توركیا تاكلایه‌نه به‌ته‌واوی ئاگربه‌ستی شكاند.
فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند "سوپای توركیا له هه‌ڕێمه‌كانی گه‌ریلا و به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی سه‌ربه ئاوه‌شین، به‌چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشیان كردووه‌ته سه‌رمان".
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هه‌په‌گه بە رۆژنیوزی راگەیاندووە "جگه له فڕۆكه له هه‌رێمی ئۆره‌مار سوپای توركیا به تانك و هاوه‌ن هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گه‌ریلا، به‌پێی پره‌نسیپه‌كان گه‌ریلاش مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی هه‌یه.
ئاماژه‌شیدا، له‌دوای 2013 فڕۆكه‌كانی توركیا به‌م شێوه‌یه بۆردومانیان نه‌كردووه، به‌م هێرشانه‌ش سوپای توركیا به‌تاك لایه‌نی هیچ مانایه‌كی بۆ ئاگربه‌ست نه‌هێشتوه‌ته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه کە تورکیا دەیەوێت لەشەکرکێشی بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان، دوێنێش موراد كارایه‌لان هۆشدارێكی توندی دایه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كه ئه‌گه‌ربێت و له پشتیوانییه‌كانیان بۆچه‌ته‌كان به‌رده‌وامبن ئه‌وا "تورکیا ده‌بێته مه‌یدانی شه‌ڕی ناوخۆ".